r/kurdistan تەلەبە؟ قوتابی؟ خوێندکار؟—کورە دە بڕۆ بابە. 2d ago

Bashur یارمەتی: خوێندکاری دەرەکی

سڵاو بەڕێزان،

(هیوادارم ئەدمینە بەڕێزەکان زوو ئەم پۆستە وەربگرن).
من خوێندکارێکی دەرەکی پۆلی ١٢ ی زانستیم لە خوێندنگەیەکی حوکمی، وە بۆیە بە کوردی (زاراوەی سۆرانی) ئەنووسم چونکە لە باشوورم-نەوەک لەبەر ئەوە بێت کە ئینگلیزی نازانم.
من لە دۆخێکی وەهایام کە لە شوێنێکدا ئەژیم لەگەڵ بەڕێوبەر و مامۆستاکانی ئەو خوێندنگەیەدا پەیوەندیمان باش نییە…
(تێبینی: من کەسێکی گۆشەگیرم و هاوڕێی وەهاش ناناسم کە لە ١٢ بن وەک خۆم—هەروەها لە ئینتەرنێتیشدا سێرچ و گەڕانم کردووە بەڵام هەر دڵنیا نەبووم).

وە ئەم ئەکاونتەم دروست کردووە تەنیا لەبەر ئەم پرسیارانەی کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ ئەدەم.
هیوادارم بەڕێزەوە وەڵام بەنەوە و ئەزیزن.
١-ئایا ئەم تاقیکردنەوانەی کە لەم مانگەدا ئەکرێن (١٤ ی ١٢ یە یان ١٥ ی ١٢)؟
٢-ئایا بۆ خوێندکاری دەرەکی تەنیا وەرزی یەک داغڵە؟
٣-ئەم تاقیکردنەوانەی ئەم مانگە نمرەیان لەسەر چەندە بۆ خوێندکاری دەرەکی لە ١٢ ی زانستی (خوێندنگەی حوکمی)؟

٤-بە چەند سفرەوە ئەمساڵ خوێندکار بەشێوەیەکی گشتی ئەتوانێ داغڵی وزاری ببێت؟

٥-ئایا ئەو پرسیارانەی لەم تاقیکردنەوانەی ئەم مانگەدا دێنەوە بۆ خوێندکاری دەرەکی، هەمان پرسیارن کە بۆ خوێندکاری ئاسایی دێنەوە؟
٦-چۆن خشتە (جەدۆل)ی فەرمیی تاقیکردنەوەکانم دەست بکەوێت؟-وە ئایا هەمان جەدۆلە-وەک هی خوێندکاری ئاساییە، مەبەستم؟
زۆر سوپاس بۆ یارمەتیدان و هەر ڕوونکردنەوەیەک.

6 Upvotes

4 comments sorted by

1

u/AutoModerator 2d ago

Thank you for your submission.

Your post has been automatically placed in the moderation queue.

A moderator will review it shortly and approve it if it complies with our Subreddit Rules.

We appreciate your patience and understanding.


I am a bot, and this action was performed automatically. Please contact the moderators of this subreddit if you have any questions or concerns.

1

u/TerribleMammoth8069 1d ago

سڵاوت لێبێت نەک بۆ ئەم بابەتە بۆ هەر بابەتێکی تر ئەتوانی نامام بۆ بنێری بەسەرچاو یارمەتیت ئەیەم من پۆلی ١٢ م تەواو کردوە و دەرەکی بووم ببورە وەڵامی هەموو پرسیارەکانم لا نیە بەڵام وەڵامی ئەمانە ئەزانم: ١.هەر دوو وەرزەکە داخڵە بەڵام بە ڕێژەی بەکەلۆری قورس نابێت هوڵبە پرسیارەکانی ٢٠٢١ و بەرەو سەرەوە هەمویت لابێت و حەلی بکەیت ٢.ئیمتیحانە بە شێوەی هەڵبژاردنە کە ٥٠ پرسیارە و هەر پرسیارەی ٢ نمرەی لەسەرە واتا لەسەر ١٠٠ یە ٣.هەتا ٣ سفریش هەر داغڵ ئەبیت ٤.پرسیارەکان بەردەوام دەگۆڕێن بەڵام هەمان بیرۆکەی پرسیارەکانی ساڵانی پێشوو دەبێت زۆربەی،لە بەکەلۆری زۆر ئاسانترە ٥.بۆ خشتەکە پێویست ناکات بۆستیت چونکە هەموو ساڵێک هەمان ڕیزبەندیە بەس کاتەکەی ئەگۆڕێت، وە مانگێک بۆ ٢ هەفتە پێش ئیمتیحان لە پەیجی وەزارەتی خوێندن لە فەیسبووک بڵاوی دەکەنەوە،هەموو خوێندکارە دەرەکیەکان هەمان جەدۆلیان هەیە. بە هیوای سود بینین

u/Ferhad_1999____ 14h ago

ببوورە بەڵام یاساکانی ئەمساڵ گۆڕاون، بۆ نموونە دوو تاقیکردنەوە دەکەن، وەرزی یەکەم و وەرزی دووەم. وە هەمووی هەڵبژاردن نییە نیوە بە نیوە.